یەکەی پزیشکی پزیشکانی هاریکان بۆ چالاکی تەندروستی (داما) بەژداربوو لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر، تیمە شارەزاکەمان هەستا بە دابینکردنی تەندروستی وەرزشی سەرەتایی، وە هەڵسەنگاندنی تەندروستی بەشداربووان، وەک:لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، مامەڵە کردن لەگەڵ ووشکبوونەوە، چارەسەرکرنی برین،کەمکردنەوەی ئازاری گرژبوونی ماسولکە، وە هەروەها تیمەکەمان هەستا بە ئامۆژگاری تەندروستی دەربارەی پشوودان دوای ماراسۆن.
تیمەکەمان پێکهاتبوو لە، دکتۆری ئێسک و شکان، دکتۆری گشتی،دکتۆری ددان، دەرمانساز، بایۆلۆجست، تیمی لۆجستی.
تیمەکەمان سەرکەوتوبوو لە چارەسەرکردنی زیاتر لە ٧٠ ئۆحاڵەت کە هیلاک بوون و توشی ووشکبوونەوە بوون بەهۆی ڕاکردنی زۆرەوە، هەروەها ئەم حاڵەتانەش جێگیرکرا وە گوازرانەوە بۆ نزیکتریین نەخۆشخانە لە هەولێر، دوو برین لە ئەژنۆدا، سێ بریین ، یەک حاڵەتی مەترسیداری گەشکە.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر ئیڤێنتێکی وەرزشی نێودەوڵەتییە بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی، ئاشتی و دژی توندوتیژی لە عێراق، وە ئاگادارکردنەوەی جیهان کە کۆمەڵگایەکی پتەو هەیە لە عێراق کە پابەندە بە ئاشتی و دادوەری.
خۆشحاڵبووین بە سەردانکردنی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێگاری هەولێر، دەستخۆشی لێکردین بۆ رەنجو ماندوبوونی تیمە خۆبەخشەکەمان.
هەروەها هەماهەنگ بووین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی دکتۆر چەتۆ محمد ئەمین بۆ باشتر کردنی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ بەژداربووان، ئەوان ئامادەبوون بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتی تەندروستی ئیمێرجنسی و گواستنەوەی حاڵەتی مەترسیدار بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
Comments